نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی دووپاتی کردەوە کە هەڵەیە چەکدارە کوردەکان بەشێکی تایبەت لەناو هێزە چەکدارەکاندا هەبێت، مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە ئیدارەی نوێی سووریا، دووبارە جەختی لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی پێگەی کوتلەیی شۆڕشگێڕی کردەوە.
مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە ئیدارەی نوێی سووریا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری"المجلە" ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی نوێ نزیکە لە سەرەتای کۆتایی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ "هەسەدە".
ئەبو قەسرە، نیازی خۆی بۆ دامەزراندنی سوپایەک بۆ گەلی سووریا ڕاگەیاند، نەک سوپایەک کە زەلیلیان بکات، وەک ئەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریادا ئەنجامدرا.
جەختی لەوەشکردەوە، گرنگە سەرجەم گروپە چەکدارییەکان ملکەچی پێکهاتە و بەرنامەکانی وەزارەتی نوێی بەرگری بن، ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت وەک هێزێکی سەر بەخۆ لە سوپادا بمێننەوە.
ئەم لێدوانەی ئەبو قەسرە دوای چەند ڕۆژێک لەدوای لێدوانێکی مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کەناڵی عەرەبیەوە هات کە ڕایگەیاند، هێزەکانی بڕیاری ڕادەستکردنی چەکەکانیان یان هەڵوەشاندنەوەی خۆیان نەداوە، بەڵکو مەبەستی خۆیان بۆ پەیوەندیکردن بە سوپای داهاتووی سووریا ڕاگەیاند.
هۆشداریشیدا لەوەی هەر ڕێگایەک جگە لە دانوستان لەسەر پرسی یەکخستنی هێزەکان لە وەزارەتی بەرگریدا کێشەی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
عەبدی، داوای کرد دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دان بە زمانی کوردیدا بنێن و وشەی "عەرەبی" لە ناوی فەرمی سووریا لاببەن، دەبێت "هەسەدە" ئاڵای سەربەخۆیی هەڵبکات.
ناوچە بەرفراوانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەژێر کۆنترۆڵی ئەو ئیدارە خۆسەرەدایە کە لەدوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە سووریا لەساڵی 2011 لەلایەن کوردەکانەوە دامەزرا، هەروەها کشانەوەی هێزەکانی حکومەت لەوکاتەدا بەبێ ڕوبەڕوبونەوە.