پەرلەمانی عێراق یاسایەکی گرنگی لەبەرژەوەندی کورد تێپەڕاند
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەنگدانی لەسەر سێ پڕۆژە یاسای مشتومڕاوی (گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژە یاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسی) تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە "یاسای باری کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 دەنگی لەسەر دراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەنگدان لەسەر "ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، کە لە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعسی (هەڵوەشاوە)دا هاتووە ئەنجامدراوە.
لە کۆتایدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016 داوە.
دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانە دوای کاری قورس و ناکۆکی دێت کە چەند مانگێکی خایاند، و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زۆرێک لە دانیشتنەکان لە ئەنجامی شەڕ و مشتومڕ لەسەریان.
|