کوردستان

ئه‌مریكا لەبەرژەوەندی کوردەکان گرنگترین هەنگاو دەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

روانگەی سوری ئاشكرایكرد، ئەمساڵ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بوونی سەربازیی خۆى لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزکردووە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە "هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2025دا لەڕێگه‌ی سەدان بارهەڵگر و دەیان فڕۆکەی گواستنەوە و بەشێوەیەکی چڕوپڕ دەستیانکردووە بە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی خۆیان لە باکوری ڕ\رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان)".

وتوشیەتی "رۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە شایەتی گەیشتنی بڕێکی گەورە پێدایستیی سەربازیی پێشکەوتوو و کەرەستەی لۆجستی بووە، پێداویستییەکانیش بریتیبون لەبارهەڵگری پڕ لە چەک ‌و تەقەمەنی، جگە لە گواستنەوەی ئامێری پێشکەوتوو لەڕێگه‌ی فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکییەوە".

روانگەکە زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "گەیشتنی 16 فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی بۆ بنکەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لەناوخۆی سوریادا دۆكیۆمێنت کردووە، لەگەڵ 197 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی داخراو کە بارکرابون بەئامێری سەربازیی ‌و لۆجستی کە هەندێکیان گواستراونەتەوە بۆ شاری کۆبانێ".

گەیشتنی ئەو هاوکارییە سەربازیی ‌و لۆجیستیانە هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامبونی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لەبەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان ‌و فراوانکردنی بازنەی مەشق‌ و راهێنانی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
 
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.