کوردستان

مه‌زڵوم عه‌بدى داواکارییەکی بەپەلە لە ترەمپ دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وێڕای پیرۆزبای سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا ناوبراو داوا دەکات کە چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن بەسەقامگیریی ‌و تێکشکاندنی تیرۆر.

شه‌وى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، وه‌كو 47مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان سوێندى یاسایی خوارد و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستبه‌كاربونیه‌تى له‌ كۆشكى سپى تاوه‌كو چوار ساڵى داهاتوو.

مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و دواى پیرۆزبایى له‌ دۆناڵد تره‌مپ، نوسیویه‌تى "پێكه‌وه‌ ده‌توانین داهاتویه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین".

عەبدی دەشڵێت "چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن بەسەقامگیری ‌و تێکشکاندنی تیرۆر و پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان".
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.