نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نەرمی لە دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە و رەنگە رێکبكەون.
رۆژی یەکشەممە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند "نەرمی لە دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە، و رەنگە چەند مانگی داهاتوودا بگەنە رێككەوتن".
هەر بەپێی رۆیتەرز، دانوستانکاران بەرەو گەیشتن بە رێککەوتنێک دەڕۆن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئەو سەرچاوانە بەشداربووی نێو كۆبونەوەكانن و دەڵێن "دانوستانکارە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا و تورکیا و سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، نەرمی دەنوێنن و ئەوەش نیشان دەدات، کە لێدوانە گشتییە".
باسی لەوەشکردووە "ئەم لێدوانانە رێگا خۆشكەرە بۆ رێککەوتن لەچەند مانگی داهاتوودا.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە راشیگەیاند "زۆر بابەتی هەڵپەسراو هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن".
بەوتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە "ئەو پرسانە بریتین لەچۆنیەتی تێکەڵکردنی شەڕڤانە راهێنراوەکانی هاوپەیمانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی ئەمنی سوریا و بەڕێوەبردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا، کە کێڵگە گەورەی نەوت و گەنم لەخۆدەگرێت".
لەدوای روخانی رژێمی پێشوو، سوریا چووەتە گۆڕەپانێکی سیاسی نوێدا و ئێستا بە قۆناغێکی دامەزراندنی و دیالۆگدا تێدەپەڕێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە هەموو لایەک لەناوخۆی وڵات رازی بکات بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیشەوە.