سەعدی پیرە: یەکێتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نیە بۆ بەشداری لە حکومەت
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی کورستان ئاشکرایکردووە، ئێستا بارودۆخێكی نێودەوڵەتی بۆ كورد سازاوە، بۆیە دەبێت کورد سوودی لێوەربگرێت و پێویستە بەزوترین کات حکومەت پێکبهێنرێت.
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، راستە بارودۆخێك بۆ كورد لە رووی نێودەوڵەتییەوە هاتووەتە پێشەوە و ئەو كۆبوونەوانەی ئێستا لە بارەیانەوە دەكرێن هەواڵی دڵخۆشكەرن، بەڵام دەبێت خۆشمان یارمەتی خۆمان بدەین.
سەبارەت بە بەشداری لە حکومەت و هەبوونی ڤیتۆ لەسەر لایەنێک لە لایەن یەکێتییەوە وتی: "یەکێتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نیە بۆ بەشداری لە حکومەت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دبێت هەموو لایەک ئەوە بزانن کە تا کۆتایی وڵاتانی نێودەوڵەتی هەتا سەر پشتگیری لە كورد ناكەن، چونكە ئەوان نوێنەری وڵاتانی خۆیانن و ئەوەی نوێنەری راستەقینەی كوردە، خودی كورد خۆیەتی.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو سەعدی ئەحمەد پیرە، وتی، لەئێستادا كورد بەهێزە و هەرێم كوردستان زۆر بەهێزە بەراورد بەوەی كە باسدەكرێت و بە پێكهێنانی حكومەتیش بەهێزتر دەبین، خەڵكیش چاوەڕوانە و دەبێت بەخێرایی حكومەتیش پێكبهێنین و بۆ ئەوەی بەهێزتر ببین و بارودۆخەكەی ئێستاش هێندە ئەستەم نییە كە حزبەكانی هەرێمی كوردستان نەتوانن تێیپەڕێنن".
|