ئەوە جیاوازی منە لەگەڵ ئەوانی تر
نها نیوز – هەواڵەکان
شنیار ئەنوەر، پارچە ڤیدیۆیەکی بۆ نها نیوز، ناردووە و تیایدا باسی مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "وەک ئەندامێکی حزبی کۆمارییەکان و تیمی بانگەشەی ترەمپ بەشداری پێشوازیکردنمان لە ترەمپ کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆش حاڵ بووم بە بینینی بەڕێز مایکڵ لیندڵ، هاوڕێ و کەسی متمانە پێکراوی دۆناڵد ترەمپ، و بۆی باسی پرۆژە و هەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد.
شنیار ئەنوەر، دەڵێت، "منیش باسی کاری نوێی خۆم و پەرلەمانی کوردستانم بۆ کرد، ناوبراو زۆر دڵ خۆش بوو و وتی: "دەمانەوێت کۆمارییەکان لەهەموو شوێنێک ڕۆڵی گرنگ بگێڕن".
لە کۆتیدا دەشڵێت: "ئێمە وەک هەندێک کەس خۆمان دەعوەت ناکەین بەڵکو خۆمان خاوەن ماڵین".
|