نها نیوز - هەواڵەکان
عەبدول لەتیف سەلەفی دەڵێت، گروپێکی حیزبی لە غەززە هات ئەو کارەساتەی خولقاند و جەنگیان هەڵگیرساند و هەزاران هاوڵاتیان بە کوشتدا کەچی ئێستا هاتوون دەڵێن سەرکەوتین کام سەرکەوتن؟
د. عەبدولەتیف ئەحمەد (سەلەفی) رێبەری ڕەوتی سەلەفی لە هەرێمی كوردستان لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، "گروپێکی حیزبی لە غەززە هات ئەو کارەساتەی خولقاند و جەنگیان هەڵگیرساند بەرامبەر جولەکەی خوێن ڕێژ، کە بەهۆیەوە نزیکەی 46 هەزار کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 100 هەزار کەسی دیکە برینداربوون ئێستاش دەڵێن سەرکەوتین".
دەشڵێت: "ئێمە قەت ناڵێین دەستخۆش هەرگیز دەستخۆشیشیان لێناکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەوە سەرکەوتن بێت ئەی توخوا شکست کامەیە، دوای ئەو هەموو کارەساتە کە وڵات وێران بوو بەهەزاران کەس شەهید و بریندار بوون.
ناوبراو پێی وایە ڕاستە کە دوژمن دڕندەیە، بەڵام هەڵەی موسڵمانانیشی تێدایە، چونکە لە غەززە شوێن سوونەتی پێغەمبەر نەکەوتن و نەیانتوانی ئارم بگرن، بەحساب پەلاماری جولەکەیاند بۆ تۆڵەکردنەوە، بەڵام هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی، لەبەرامبەردا وڵات وێران بوو زیاتر لە 46 هەزار مسوڵمان شەهید بوون، زیاتر لە (100) كەسی دیكەش برینداربوون.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە زیاتر لە ساڵێكە دەیانەوەێت جەنگ بوەستیت و کۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام کە ئێستا جەنگەكە وەستاوە دوای ئەو هەموو شەڕ و كاولكارییە دێن و دەڵێن سەركەوتین، كام سەركەوتن، كامەیان سەركەوتنە پێمان بڵێن، بڕۆ لای دایكێكی جەرگ سوتاو رۆڵەیەكی دایك و باوك شەهید بچین بۆلای كەسێكی دەستوپێ بڕاو، بۆلای كە ماڵی كاول و وێران بوە، بەوان بڵێن سەركەوتین، بڵێن چۆنە ئەم سەركەوتنانە دوبارەكەینەوە، بزانە چۆن وەڵامت دەدەنەوە، كام سەركەوتن؟، موسوڵمان دەبێت دان بەهەڵەدا بنێت، گروپێكی حزبی هاتن ئەو كارەساتەیان خوڵقاند، بە دەفع و پاڵنانی كەسانێك ئێستا ئێمە بێین دەستخۆیان لێبكەین، وەڵا ئێمە قەت دەستخۆشیان لێناكەین و ناڵێن كارێكی باشتانكردو جیهادتان كرد، بێم بڵێن ئەوە سەركەوتنە، ئەی توخوا شكست كامەیە.
لە بەشێکی وتەکانیدا دەشڵێت، یان خەڵكانی خۆمان لێرە بەئیسراحەت دانیشتووە ماڵێكی گەرمی هەیە نانی هەیە ئاوی هەیە، ژن و منداڵی خۆی لەدەوری خۆی دانیشتووە كێشەی نیە، ئێستا ئەو قسەی قەڵەو دەكات لەسەر خوێن و لاشەی ئەهلی غەززە، فەلسەفە لێدەدات و خۆی هەڵدەكێشێت، كاكە تۆ لێرە بە ئیسراحەت دانیشتووی حاڵت حاڵی ئەوان نیە چیان بەسەر هاتووە، تاوەكو بڵێ ئێمە سەركەوتین و ئێمە واو و برایانمان لەوێ وایان كرد، ئەمە پێ ناوترێت سەرکەوتن.