نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتمان پێنەدرێت بەشدارى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکەین.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردوون، بەڵام ئەوان بڕیاری خۆیان داوە و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە.
دەشڵێت، شاندی پارتی پێیان وتوون جگە لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامادەن گفتوگۆ لەسەر هەموو پۆستەکانی دیکە بکەن.
ناوبراو دەڵێت، ئێمە بڕوامان بەو قسانەی پارتی نییە و ناچینە حکومەتێکەوە ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت.
دەشڵێت، پارتی رازی بووە 6 وەزارەتیان پێبدات بە تەواوی پۆستەکانەوە، بەڵام قبووڵیان نەکردووە.
بە وتەی شاسوار عەبدولواحید، پارتی جگە لە وەزارەتەکان، پێشنیازی 50 پۆستیان بۆ کردووە.
لە کۆتایدا وتیشی، ئەگەر یەکێتی، پارتی و هێزەکانی دەرەوەی پارتی راستدەکەن دەتوانن نیوە زاید یەک پێکبهێنن بۆ دروستکردنی حکومەت و ئەوانیش ئامادەن دەنگی پێبدەن.