کوردستان

هەموو شتێک لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی نێوان یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتیدا باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی کە هانۆ ئەحمەد پەیامنێری نها نیوز تیایدا ئامادەیە و راگەیاند "لە هەندێک کەناڵ باسی دابەشکاریی پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتیدا کراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەو دوو لایەنەدا باسی ئەو بابەتە نەکراوە".

ئاشکراشیکرد "ئەوەی باسکراوە تاوەکو ئێستا ئەوەیە کە لیژنەی تەکنیکی هەردوولا نوسراوێکیان سەبارەت بە داڕشتنی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا ئامادەکردووە".

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستووەتە روو، دوای ئەوەی نوسراوەکە لەلایەن لیژنەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پەسەندکرا، باس لە پۆستەکان دەکرێت.

میدیای لاهور جەنگی بڵاویکردەوە، گوایە یەکێتى بەفەرمی داواى کۆبوونەوەیان لە ناوبراو کردووە و بەڵام بەهۆى سەفەرەکەیەوە بۆ ئەمریکا کاتى کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە و چاوەڕوانى گەڕانەوەى دەکەن، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەڵێت "داواکردنی کۆبوونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل راست نییە".

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.