کوردستان

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کارەسات دەنێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئەمریكی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناحیەی دێرەلووک، هاوڵاتییەکی مەدەنی برینداربوو.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئەمریكی لەمیانی نوسراوێکیدا لەپێگەی فەرمی خۆی ئاشکرای دەکات "لە کاتژمێر ٤:٥٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، لە بانیا چەلکێ لە سنوری ناحیەی دێرەلووکی سەربە قەزای ئامێدی کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا، هاوڵاتییەک بەناوی "وەهبی سدیق رێکانی" لە دایکبووی ساڵی 2002 و خەڵکی گوندی مێزێ برینداربوو".

بەوتەی کامەران عوسمان "پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەر قاچ و ملی هاوڵاتییەکە کەوتووە و لە ئێستادا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دهۆک دەکرێت.

وتیشی "تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هی تورکیا یاخود پەکەکە بووە".

Open photo
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.