یەکێتی لەسەر چەواشەکارییەک لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بەتوندی دێتەدەنگ
نها نیوز – هەواڵەکان
کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی سەرجەم ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخاتەوە کە لەمیدیای بەشێک لە حزبەکانەوە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بە ئاشکراکردن و دابەشکردنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لەنێوان ئەو حزبە و پارتی و دەڵێت "دوورە لەراستییەوە و هیچ رێککەوتنێک نەکراوە".
ئاوات خەیروڵا، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەروونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات "بەڕێزان لە زیاتر لە ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی ئەو بابەتەم تەئکید کردووەتەوە و دەڵێن؛ دوور و نزیک باسی پۆست نەکراوە، لە هیچ کۆبوونەوەیەک، هەرچی ئەوترێت داتاشینی میدیاییە".
خێروڵڵا ئاشکراشیکرد "گرنگە میدیا و سۆشیال میدیا نەکەونە ژێر کاریگەری هەواڵی داتاشراو ئامانجداری دوور لە راستی و هەرچی لەبارەی دابەشکاری پۆستەکانیش دەوترێت دوورن لەراستیی و تائێستا دانوستانەکان بەردەوامن".
رونکردنەوەی ئەو کادرە پێشکەوتووەی یەکێتی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حزبە کۆبونەتەوە و رێکەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەم کە چوار پۆستە، بەجۆرێک دوو پۆستیان بۆ یەکێتییە و دووەکەی دیکەیان بۆ حزبی پارتییە. بەڵام یەکێتی ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.
|