لەئەمریکاوە ناوەڕۆکی داواکارییەکانی بارزانی و عەبدی ئاشکرابوو
نها نیوز - هەواڵەکان
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند پەیام و داواکارییەکی تایبەت بە داهاتوی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کردووە.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆبونەوکە ئاشکرایکردووە "گفتوگۆکانی نێوان بارزانی و عەبدی لەسەر یەکخستنی پێگەی کورد لە ناوخۆی سوریا و گەڕان بەدوای رێگاکانی جیاکردنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە - پەکەکە بووە لە هەسەدە.
سەرچاوەکە وتوشیەتی "مەسعود بارزانی پەکەکەی وەک گرووپێکی چەکداری جوداخواز ناوبردووە کە لەلایەن تورکیاوە وەک رێکخراوێکی "تیرۆریست”ی دەستنیشانکراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەتوانێت دەرگا بۆ پشتیوانیی نێودەوڵەتی فراوانتر بکاتەوە، بەتایبەتی لەڕێگەی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و تورکیا".
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەر لەو کۆبونەوەیدا دەستپێشخەری بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی کورد لە سوریا خستوەتەڕوو بۆ ئەوەی لەپێگەی بەهێزەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی دیفاکتۆی سوریا دانوستاندن بکەن.
هەر بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست، بارزانی لە قسەکانیدا، دەستکەوتە سیاسییەکانی کورد لە عێراق، لەوانەش دانپێدانانی دەستوری وەک نمونە هێناوەتەوە و رایگەیاندووە، دەتوانرێت ئەوە ببێتە مۆدێلێک بۆ کوردەکانی سوریا.
|