نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشدار دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، "بەزووترین کات هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە ئەگەرنا دەرئەنجامی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی بەعس لە سووریا بۆ ماوەی نزیکەی 60 ساڵ لەسەر دەسەڵات بوو، ڕێگەی دابوو ئەو وڵاتە ببێتە شوێنی تاقمە تیرۆریستییەکان و بوونیان فراوانتر بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنکەرە ڕیگە بەهیچ تاقم و گرووپێک نادات بۆ نانەوەی ئاژاوەگێری لە سووریا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سووریای نوێ جێگای هیچ گرووپێکی ئاژاوەگێری تێدا نابێتەوە بەتایبەت ئیسرائیل، بۆیە دەبێت بە زووترین کات لەو وڵاتە بڕۆنەدەرەوە.
ناوبراو پێ وایە، ئەگەر ئەو لایەنانە لەسووریا نەکشێنەوە ئەوا دەرئەنجامەکەی باش نابێت و هەموویان زەرەرمەند دەبن.
سەبارەت بە هێزە کوردیەکان"هەسەدە" ئەردۆغان جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە هێزەکانی هەسەدە، کە سامانە سروشتییەکانی سووریا تاڵان دەکەن، دەبێ چەکەکانیان دابنێن.
لە ئێستادا سووپای ئیسرائیل هێزەکانیان بڵاوەپێکردووە لە ناوچەی پارێزراو لە دیوی سنووری سووریا و پێگە ستراتیژیکەکان، بۆ ئەوەش دەڵێن، "ئەوە ڕێکارێکی بەرگری و کاتییە، کە لە دۆخی ئێستای سوریادا لەبەرچاو گیراوە"، بەڵام دیار نیە تاکەی دەمێننەوە.
ئەم وتانەی ئەردۆغان، لە کاتێکدایە کە هێزەکانی تورکیای لە باکوری سووریا جێگیر کردووە و هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی سەربازیی زیاتر دەکات و ڕۆژانەش بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوی کوردستان.