نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە "هەموو لایەک کرد ڕێگریمان لێنەکەن"، جەختی لەسەر توانای وڵاتەکەی کردەوە، بە هاوکاری لەگەڵ سووریاییەکان، بۆ نەهێشتنی داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی، 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "ئەگەر یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە سووریا دەست لە بەکارهێنانی چەک هەڵ نەگرن، ئەوا ناتوانن لە کۆتایدا ڕزگاریان بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بەدواداچوون و پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە کورد لە سووریا دەکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تورکیا زامنی ئاسایشەکەیانە".
جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ لایەنێک ناتوانێت پەیوەندیی برایەتی نێوان تورک، کورد و عەرەب لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا تێکبدات"، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا مێژوویین، هەروەها "سووریا وڵاتێکی دراوسێیە کە ئێمە پەیوەندیی برایەتیمان لەگەڵدا هەبووە بۆ چەندین سەدە".
ناوبراو دەشڵێت: "ئێمە ناتوانین لە ڕوانگەی ڕۆژئاواوە سەیری بارودۆخەکە بکەین، کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هێز و فڕۆکەی جەنگی لە سووریا جێگیر دەکەن".
ناوبراو پێی وایە، ئەو هاوپەیمانییە پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات لە شەڕی دژی داعشدا.
لە کۆتایدا وتی: "تورکیا هێزەکانی (هەسەدە) بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانێت، کە بە تاقمی تیرۆریستی ناوی بردووە".