کوردستان

لە سلێمانی سێ کەسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکران

نها نیوز – هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاشکرایکردووە، لەکارێکی هاوبەشدا دەستگیرکردنی (سێ) قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە دەستگیرکردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەرۆژانی  8 بۆ 12ـی 1ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا، لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و بە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پڕۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە ( 3 ) ئەندام خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیرکرد، کە بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا و ووڵاتانی ئەوروپا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.