هەسەدە هۆشداریی مەترسیدار لە هەرەسهێنانى بەنداوی تشرین دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیاوە بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی و بەنداوی تشرین ئەگەری هەرەسهێنانی بەنداوەکە هەیە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەێندراوێکدا ئاشکرایکردووە "سوپای تورکیا بە چڕی بۆردومانی ئەو گوند و ناوچانە دەکات لە کۆبانێ، کە شوێنێ نیشەجێبوونی هاوڵاتییانی مەدەنین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و گرووپەکانى، زیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە. و هێرشەکان مەترسیان لەسەر هەرەسهێنانى بەنداوەکە دروستکردووە.
بەوپێیەی زیانێکی زۆر بە هەیکەلی کۆنکرێتی بەنداوی تشرین گەیشتووە، کە دەبێتە هەڕەشە و روودانی کارەسات بە درێژای رووباری فورات.
"لە ئەگەری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو، هەموو بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆی تورکیایە". هێزەکانی سوریای دیموکرات وا دەڵێ
|