قوباد تاڵەبانی 170 کچ و گەنجی بەسەر کردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە رێورەسمێکدا بۆ پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان، 170 کچ و گەنجی بەسەرکردەوە و دەڵێت "پلانمان هەیە لەچوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستاندا بازاڕی گونجاویان بۆ دابینبکەین".
لە پێگەی فەرمی خۆی قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نوسیویەتی "پیشەسازی دەستی تەعبیر لە کلتور و داب و نەریتی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان دەکات، بۆ ئەوەی ئەم هونەر و میراتە گرانبەها کلتورییە لە لەناوچوون بپارێزین".
نوسیویشیەتی "پلانمان هەیە لەچوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستاندا بازاڕی گونجاویان بۆ دابین بکەین تا هەر گەشتیارێک کە دێتە کوردستان بەرهەمێکی بەهەرەمەندە دەستڕەنگینەکانمان وەک یادگارییەکی بە نرخ و جوانی گەشتەکەی بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بباتەوە".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستە روو "خۆشحاڵ بووم لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان و سوپاسی دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو رێکخراوی USAID و UNDP دەکەم کەلە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەرەیان بە تواناکانی 170 کچ و گەنجی بەهرەمەندی دەستڕەنگینی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان داوە و دەرفەتیان بۆ رەخساندوون لە رێگەی هونەرەکەیانەوە هەم سەرچاوەیەکی داهات بۆ
|