کوردستان

شەڕ لە "کۆبانێ" و میحوەری بەنداوی تشرین بەردەوامە

نها نیوز – هەواڵەکان

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەڕی توند و پێکدادان لە نێوان "هێزەکانی سووریای دیموکرات" (هەسەدە) لە لایەک و کوتلەکانی "سوپای نیشتمانی" کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە لایەکی دیکە، و تۆپبارانی مووشەکی لادێکانی کۆبانێ بەردەوامە.

بەگوێرەی ئەوەی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، دوو خوشک و برا یەک بریندار بوون کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 16 ساڵە؛ لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی تورکیا، ماڵێک لە گوندی بیر حەسوو لە لادێکانی (کۆبانی) کرایە ئامانج.

پێشتریش ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە دوو هێرشی یەک لە دوای یەک شوێنێکیان لە نزیک پردی قەرە قۆزاک لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە میحوەری بەنداوی تشرین شاهیدی تۆپبارانی توندی تۆپخانەکانی تورکیایە، هاوکاتە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسماندا و هەروەها هەڵکشانی ئەم گرژیانە هاوکاتە لەگەڵ هاتنی کاروانێکی جەماوەری بۆ بەنداوی تشرین، دوای ئەوەی شارەکانی حەسەکە و گوندەکانی "تەل تەمر، زەرکان، دەرباسیە، عامودە، و شەدادی" دوێنێ، بۆ پشتیوانی بۆ "هەسەدە" و بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا بەڕێ کەوتن.

2025-01-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.