کوردستان

پێشەوا هەورامانی: ئەوانەی بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد خەمی خەڵکیان نییە

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، ئەوانەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد، سەلماندیان خەمی خەڵیان نییە.

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "ئەوانەی بەشداری کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد سەلماندیان لە خەمی خەڵک نین".

ئاماژەی بەوەشدا "کۆبونەوەکەی ئەمرِۆی ئەنجومەنی وەزیران بۆ راستکردنەوە رێرەوی حکومڕانی عێراقە.

وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر وتیشی "ئەوانەی بەشداریان نەکرد ئازایەتیی قسەی رووبەڕوویان نییە".

ناوبراو زیاتر هێرش دەکات و دەشڵێت "عێراق مامەڵەی پارێزگایەکیشی لەگەڵ هەرێم نەکردووە".

"دەمانەوێت ئەوەی لە ساڵی 2024 بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم هات ئەمساڵ دووبارە نەبێتەوە". پێشەوا هەورامانی وا دەڵێت
 
2025-01-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.