سبەینێ کۆبوونەوەی نائاسایی لەبارەی پرسی مووچەوە دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، سبەینێ حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات لەبارەی پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بەیانی کاتژمێر (10 )لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.
بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی مwوچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|