هاکان فیدان: تورکیا هیچ تەماحێکی لە هیچ بەشێکی سووریادا نییە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی تورکیا، دووپاتی کردەوە، کە تورکیا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هیچ تەماحێکی لە هیچ بەشێکی خاکی سووریادا نییە.
ئەمڕۆ هەینی، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ وتی: "تورکیا هیچ تەماحێکی نییە لە هیچ بەشێکی خاکی سووریا".
ئەوەش لە کاتێکدایە، ترس هەیە لە هەڕەشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر کوتلە کوردییەکان لە سووریا، کە بەو هۆیەوە ئاڵۆزییەکان پەرەدەسەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕزگارکردنی سووریا لە تیرۆریستان یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی ئەنقەرە بۆ ساڵی 2025، بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە.
|