دوو کرێکار لە كاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا
نها نیوز – هەواڵەکان
دوو کرێکار لە کەرکووک لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە کەرکووک ، کەوتنە نێو بیری ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و گیانیان لەدەستدا.
سامان یابە عەلی، وتەبێژی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9 کانوونی دووەم، 2025، دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی برایەتی سیتی، لە نزیک شەقامی بازنەیی کەرکووک، کەوتنە ناو ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و گیانیان لەدەستدا.
|