کوردستان

قوباد تاڵەبانی: بەهێزکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەرگای گەشەسەندنی وڵاتەکەمان دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە".

تاڵەبانی دەشڵێت: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی رۆڵی رێکخراوەکان لە کۆمەڵگادا و پشتگیری تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە".

لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە، "کە بەبێ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بە‌هێز و بەشداری زیاتری گەنجان لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا گەشەسەندنێکی بەردەوام و راستەقینەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدینایەت".

13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.