تورکیا هێرشی کۆتایی دەکات و هەموو کوردستانی سوریا داگیردەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی ناوەندی بەرگری لە دیموکراسیەکان، تورکیا خەریکی خۆ ئامادەکردنە بۆ هێرشی کۆتایی بۆ داگیرکردنی سەرجەم ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردی سوریایە.
ناوەندی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە شرۆڤەی گۆڕانکاییەکانی یەک مانگی دوایی لە باکوری سوریا دوای روخانی بەشار ئەسەد، هۆکاری چڕبوونەوەی ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکە وەسف کردووە و هۆشداریی داوە تورکیا بەدوای لەناوبردنی تەواوی کوردەکان لە هاوکێشەکانی سوریایە.
ئەوەش خراوەتە روو، پێکدادانی نێوان سوپای ئازادی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت و هێزەکانی هەسەدە بۆ کۆنترۆڵی بەنداوی تشرین چڕ بووەتەوە. ئامانجی سوپای ئازادی سوریا پەرەپێدانی دزەی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سوریا لە رۆژهەڵاتی فوراتە، لە کاتێکدا کە هێزە کوردییەکان لەسەر راونانی تورکەکان جەخت دەکەن تا بەنداوی تشرین بپارێزن. کۆنترۆڵی ئەو بەنداوە بۆ هێزە کوردییەکان زۆر هەستیارە تا سەرچاوە ئاوییەکان بەڕێوە ببەن و دابینی وزە لە ناوچەکە مسۆگەر بکەن.
سینان جیدی، کە ئەندامی باڵای ناوەندی بەرگری لە دیموکراسییەکان لەوبارەوە دەڵێت "ئەردۆغان خۆی بۆ هێرشی سەربازی بۆسەر کوردی سوریا ئامادە دەکات و جیهان لە خەودایە".
|