بڕیاری کۆتایی بە سێ مەرج بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرچوو
نها نیوز – هەواڵەکان
بە رۆڵبینینی راستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بە سێ مەرج رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت بێنەوە سەر شەقام.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بە رۆڵبینینی راستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بە مەرج رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت بێنەوە سەرشەقام.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، نوێنەرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە دەباشان لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە بە مەرج رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بدرێت بێنەوە سەر شەقام.
لەبارەی مەرجەکانیشەوە زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە رسومات و رەشنەکردنی جام و پابەندبوون بە رێنماییەکانی هاتووچۆ ڕێگەیان پێدەدرێت.
|