کوردستان

هەسەدە لە بەنداوی تشرین و منبج بە درۆن 63 چەکداری تورکیای کوشت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەنداوی تشرین و منبج 100 چەکداری سەربە تورکیا بوونە قوربانی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، لە وەڵامی هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك و چەتەكانی بۆسەر باكوری بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی شاری منبج 63 چەتە كوژراون و 37 چەتەی دیكەش برینداربوون، كە زۆربەیان بە سەختی برینداربوون.

لەڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "بەرەبەیانی دوێنێ چەتەكانی دەوڵەتی تورك بە پاڵپشتی فڕۆكە سەربازییەكان و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، لەشكركێشییەكی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەكانی "ئەڵووش" و "تل ئاریش" و گردی "سیریتێل" لە دەوروبەری بەنداوی تشرین دەستپێكرد، شەڕی توند لەنێوان هێزەكانمان و چەتەكاندا رویدا و تا كاتژمێرەكانی ئێوارە بەردەوام بوو".

ناوەندی هەسەدە لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تانكێك و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێنراون، ئەمە جگە لەوەی سێ زرێپۆشی سەربازی زیانیان بەركەوتووە، "لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەكانماندا چەتەكان ناچاربوون هەڵبێن و تەرمی چەتەكانیان و ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەكانیان بەجێبهێڵن".
 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.