کوردستان

فەڕەنسا و ئیدارەی خۆسەر بەهەنگاوێک کۆتایی بە ململانێکانی تورکیا دەهێنن

نها نیوز - هەواڵەکان

هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، فەڕەنسا بۆ ناردنی هێزەكانی بۆ سنور توانی توركیا قایل بكات، دەست بە پرۆسەی ئاشتی دەكەین، دەشڵێت "فەڕەنسا و ئەمریکا ناوچەکە دەپارێزن و ئەمەش هەوڵێکە بۆ كۆتایهێنان بە ململانێكان لەگەڵ توركیا".

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر بۆ كەناڵی (TV5 Monde)ی فەرەنسیی دواو دەڵێت "گفتوگۆ هەیە لەبارەی ئەوەی ئایا هێزەكانی ئەمریكا و فەڕەنسا دەتوانن ناوچە سنورییەكانی باكوری سوریا بپارێزن، ئەمە لەچوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ كۆتایهێنان بە ململانێكان لەگەڵ توركیا".

دەشڵێت "ئەمریكا و فەڕەنسا دەتوانن بەتەواوەتی سنور بپارێزن، ئێمەش ئامادەین بۆ ئەوەی ئەم هاوپەیمانێتییەكە بەرپرسیارێتییەكە بگرێتەئەستۆ".

ئیلهام ئەحمەد داوا لە فەرەنسییەكان دەكات، هێز بنێرن بەمەبەستی دابینكردنی ناوچەی لەچەكداماڵراو، "بەمەبەستی یارمەتیدانمان لە پاراستنی ناوچەكە و گرێدانی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ توركیا".

 ناوبراو وتیشی "كاتێك فەرەنسا توانی توركیا قایل بكات بەبوونی هێزەكانی لەسنور، ئەوكاتە دەتوانین دەست لە پرۆسەی ئاشتی بكەین".

"هیوادارین هەموو شتەكان لە هەفتەكانی ئایندەدا یەكلاببنەوە". هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر  وای وت
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.