کوردستان

مەزڵوم عەبدی لەسەر دابەشکردنی سوریا راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هەر پرۆژەیەك رەتدەکەنەوە لەگەڵ سوریای نوێی كە هەڕەشە بێت بۆ یەكڕیزیی، هەروەها باسیش لە ئاگربەستی سەرتاسەری لە وڵاتدا کرایەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە كۆبونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا و رێككەوتنیان ئاشکرایکرد "لە كۆتایی مانگی رابردوودا سەركردایەتیمان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا لە دیمەشق كۆبوونەوەیەكی ئەرێنمان ئەنجامداوە، كە لەو ماوەیەدا باسمان لە بەهێزكردنی یەكێتی خاكی سوریا كردووە".

عەبدی لەبارەی رێکەوتنیشیانەوە، وتی "رێککەوتین و كۆك بووین لەسەر ئەوەی یەكگرتوویی خاكی سوریا ئامانجێكی هاوبەش بێت، هەروەها هەر پرۆژەیەك رەتدەکینەوە كە هەڕەشە لەم یەكڕیزییە بكات"، هەروەها وتیشی "گفتوگۆ لەسەر قۆناغی داهاتووی دوای روخانی رژێمی ئەسەد و چۆنیەتی پێشخستنی سوریا كرا".

فەرماندەی (هەسەدە) جەختی لە گرنگی ئەم سەقامگیرییە كردەوە بەمەبەستی رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ گفتوگۆی بنیاتنەری سوریا، باس لە پێویستی دەستوەردانی حكومەتی سوریا بۆ ئاگربەست لە سەرتاسەری وڵاتدا كرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 30-12-2024دا شاندێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كۆبووەوە، ئەمەش یەكەم دانوستانە لەنێوان هەردوولا لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد.
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.