دۆناڵد ترەمپ لەنێوان شنیار ئەنوەر و بارزانییەکاندا، شنیار ئەنوەری هەڵبژارد
نها نیوز – هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەکاتی سوێندخواردنیدا بانگهێشتی شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، بەڵام هیچ لایەک لە بارزانییەکانی بانگهێشت نەکردووە، بەپێی زانیارییەکان "ترەمپ بارزانییەکانی ئیهمالکردووە".
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە بانگێشتکراوە بۆ ئەوەی بەشداریی بکات لە مەراسیمی سوێندخواردنی وەک سەرۆکی ئەمریکا.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری بانگهێشتکردنی شنیار ئەنوەر بۆ ئەو مەراسیمە، لەپای بەشداریکردن و پشتگیریکردنی ئەو پەرلەمانتارەیە لە کەمپەینی ترەمپ و کۆمارییەکان.
جێی ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی تاکە کەسایەتی سیاسیی باشوری کوردستانە، کە بانگهێشتی ئەو مەراسیمەکراوە "سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمیش بانگهێشتنەکراون بۆ ئەو مەراسیمە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کابینەکەی ترەمپ متمانەی بە بارزانییەکان نەماوە و پێناچێت لە داهاتووشدا پەیوەندییەکی باش لەنێوانیان دروستببێت".
|