نها نیوز ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی مەسرور بارزانی و شاسوار عەبدولواحید ئاشکرادەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
دامەزراوەی میدیایی نها نیوز، زانیاری گرنگی دەست کەوتووە لەسەر چونی هەریەک لە مەسرور بارزانی و شاسوار عەبدولواحید، بۆ تورکیا و کۆبونەوەیان لە هۆتێل بەسەر پەرشتی بەرپرسانی تورکیا.
بەگوێرەی بەدواداچونە بەردەوامەکانی نها نیوز، دوای ئەوەی هەریەک لە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، سەردانی تورکیایان کرد، هەردووکیان لە تورکیا بەنهێنی و دوور لە چاوی کامێراکان کۆبونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆبونەوەکە لە هۆتێلێک، بەسەر پەرشتی بەرپرسانی ئەمنی تورکیا بووە، داوا لە شاسوار کراوە بەشداری کابینەی داهاتوو بکات، لەبەرامبەردا لە زۆنی سەوز دەپارێزرێت و چاوپۆشی لێدەکرێت لەهەر کارێک بیکات.
هاوکات، سەعید كاكەیی چاودێری سیاسی لەبارەی هۆكاری كۆبونەوەی مەسرور بارزانی و شاسوار عەبدوواحید لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورك لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی: "لەپێناو لەباربردنی دانوستاندنەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تورکیا ھەر یەك لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی نەوەی نوێی بانگھێشتی ئەنقەرە کردوە".
کاکەیی دەشڵێت: "بانگهێشتركردنی ئەو كەسە بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر دوورخستنەوەی یەکێتییە لە حکومەتی ئاییندەی ھەرێم و تا پێکەوە ئەو حکومەتە پێکبھێنن کە بە دڵی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی تورکیا بێت و کار لە دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد بکات".
|