کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی بۆ جارێکی دیکە تورکیا درێژکردنەوەی ئابلوقەی نارەوای سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژکردەوە، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە..

درێژکردنەوەی ئابلوقەی نارەوای سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش مانگی تر ئیدانە دەکەین.

ئەم بڕیارە هیچ پاساوێکی یاسایی و هونەری و خزمەتگوزاری و ئەمنی نیە و پێچەوانەی رێکەوتنامە و بنەما نیودەوڵەتیەکانە لە بواری فرۆکەوانی مەدەنیدا و بڕیارێکی سیاسیە.

لەهەمان کاتدا نیگەرانین لەئاست بێدەنگی حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم و داوایان لێدەکەین بەراشکاوی هەڵوێستیان رابگەیەنن و روونی بکەنەوە لەماوەی دوو ساڵدا کە ئابلوقە لەسەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەپێندراوە چ هەنگاوێکیان ناوە. لەکاتێکدا چەند لیژنەیەک لە پەرلەمان و حکومەتەوە لەرابوردودا هاتوونەتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەراپۆرتەکانیاندا سەلماندوویانە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هیچ گرفتێکی ئەمنی و خزمەتگوزاری و یاسایی نیە.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.