کوردستان

ترەمپ لەسەر کوردانی رۆژئاوا داوایەکی قورسی لە تورکیا کرد

نها نیوز - هەواڵەکان

بەوتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، توركیا دوو هەزار ساڵە بەرێگا و ناو و شێوازی جواروجۆر هەوڵی بەدەستهێنانی سوریا دەدات، ناوبراو داوایەکیشی لە ئەردۆغان کردوە و وتیەتی "كاتێك داوام لە ئەردۆغان كرد رێوشوێن لە دژی كوردەكان نەگرێتەبەر بەقسەی كردم".

دۆناڵد ترمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکات "توركیا ماوەی دوو هەزار ساڵە بەرێگا و شێواز و ناوی جیاواز، هەوڵی بەدەستهێنانی سوریا دەدات".

ترەمپ راشیگەیاند "ئەوانەی چونە سوریا لە توركیاوە رۆیشتن، سەرۆك ئەردۆغان هاوڕێمە، كەسێكە خۆشمدەوێت و رێزی لێدەگرم، پێموایە ئەویش رێزم لێدەگرێت، كاتێك داوام لێكرد رێوشوێن لەدژی هەندێك كەسانی دیاریكراو نەگرێتەبەر، نەیكرد، ئێوە دەزانن لەبارەی كێ‌ قسە دەكەم، كوردەكان. پێموت ئەوە مەكە، ئەردۆغانیش نەیكرد، لە رابردوشدا نەیكرد، نازانم تا كەی ئەوە بەردەوام دەبێت، ئەوان دوژمنی سروشتی یەكن، رقیان لەیەكە".

ناوبراو ئاشکراشیکرد "ئەگەر تەماشا بكەیت ئەوەی لە سوریا رویدا، روسیای لاوازكرد، ئێرانیشی لاوازكرد، ئەو پیاوێكی زۆر زیرەكە، پیاوەكانی بۆ ئەوێ‌ نارد بە رێگا و ناو و شێوازی جۆراوجۆر و چوونە ناوەوە و وڵاتەكەیان کۆنترۆڵكرد".
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.