ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکەم کۆبوونەوە لەساڵی نوێدا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی کانونی دووەمی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و بابەتی دارایی و پرسی مووچە تاوتوێبکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا دەکرێت، راپۆرتێکیش لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی ناوەندەی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
|