کوردستان

عەممار حەكیم لەسەر مەزاری مام جەلال: سەردانەكەم گەیاندنی پەیامی خۆشەویستی و رێزە لە كورد

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە بە سەردانێك گەیشتە شاری سلێمانی، لە دەباشان مەزاری سەرۆك مام جەلالی بەسەركردەوە، بڕیاریشە دواتر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.

عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، سەردانی سلێمانی کرد، لە مەزاری سەرۆك مام جەلال، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەردانەكەم گەیاندنی پەیامی خۆشەویستی و رێزە لە كورد و بە دیاریكراوی خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە".

ئاماژەی بەوەشکرد: " ئەم سەردانە دەرفەتێكە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی و سەركردەی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە بۆ گەیشتنە تێڕوانینێكی هاوبەش بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكان".

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، عەممار حەكیم، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بكات و چاوی بە لێپرسراوانی پارێزگاكە بكەوێت.

2025-01-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.