بڕیار رەشید بۆ وەزیری تەندروستی فەرموو با دیبەیت بکەین
ها نیوز – هەواڵەکان
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستیان خستووەتەڕوو بۆ ئەو گرێبەستەی کە وەزارەتی تەندروستی کردویەتی دژی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانە.
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسیویەتی: "ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو کە ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی کردویەتی دژی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانە، چاوەڕوان بووین کە وەزیری تەندروستی پشت بەست بە بڕگەی 44ـی ڕێککەوتنەکەی کردویانە، ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە".
ناوبراو دەڵێت: "بەداخەوە بینیمان کە وەزیری تەندروستی سورە لەسەر قسەکانی کە ئەمەی کردویانە کارێکی باشە".
بڕیار رەشید لەکۆتایدا دەڵێت: "لێرەوە داوا ئەکەم لە وەزیری تەندروستی هەرێم مادام دڵنیایە لە قسەکانی فەرموو لە کام کەناڵەی پێی خۆشە دیبەیتێکی ڕاستەوخۆ لەبەردەم خەڵکی کوردستان بکەین و بۆی دەسلمێنین کە چۆن ئەم ڕێکەوتنەی کە کراوە دژی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و لە داهاتوودا گرفتی گەورە بۆ هاوڵاتیان و سامانی گشتی دروست دەکات".
|