کوردستان

هۆکارە مەترسیدارەکەی کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ تورکیا ئاشکرابوو

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێێ وتەی د. سەعید كاكەیی چاودێری سیاسی، لەپێناو لەباربردنی دانوستاندنەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کاربەڕێکەر، تورکیا ھەر یەك لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی نەوەی نوێی بانگھێشتی ئەنقەرە کردووە.

د. سەعید كاكەیی، چاودێری سیاسی کە هاوکات ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیاران و هەڵبژاردنەکانی عێراق بووە، لەبارەی هۆكاری كۆبونەوەی مەسرور بارزانی و شاسوار عەبدواحید لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورك لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی "لەپێناو لەباربردنی دانوستاندنەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تورکیا ھەر یەك لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی نەوەی نوێی بانگھێشتی ئەنقەرە کردووە".

ناوبراو ئەوەشی خستە روو "بانگهێشتركردنی ئەو كەسە بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر دوورخستنەوەی یەکێتییە لە حکومەتی ئاییندەی ھەرێم و تا پێکەوە ئەو حکومەتە پێکبھێنن کە بە دڵی دەسەڵاتدارانی رژێمی تورکیا بێت و کار لە دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد بکات".

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی دەوڵەتی تورك و هاكان فیدان كۆبوەوە و هەروەها شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورك لە ئەنقەرە كۆبونەوە.
 
2025-01-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.