کوردستان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سبەی پارتی و یەکێتی لە هەولێر ئاشکرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان
 
سبەی شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی  لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر کۆدەبنەوە.

سبەی سێشەممە تایبەت بەئامادەکردنی نوسینەوەی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لێژنەی تەکنیکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی رێواس فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و شاندی تەکنیکی پارتی بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی.

هەروەها، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئامادەکردنی نوسینەوەی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

جێی ئاماژەیە، کۆبونەوەکەی سبەینێ، دەبێتە سێیەم کۆبونەوەی شاندی تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە تێیدا پرسی نوسینەوەی بەرنامەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
 
2025-01-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.