سەرۆکی فەرەنسا: دەستبەردارى کورد نابیین لە ڕۆژئاوا
ها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی فەرەنسا دڵنیایی دەدات و دەڵێت، لە سوریا دەستبەردارى کورد نابین و بەوەفا دەبین بەرامبەریان، چونکە شەڕڤانانى کوردی سووریا لەپێناو ئازادیدا شەڕیان کردوە و ڕوبەڕوى تیرۆر بونەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە، 6 کانوونی دووەم، 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەپهیامى کۆبونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا رایگەیاند: "بەڵێن بێت پشت لەکوردانی سووریا نهکەین و هاوسۆزبین لەگەڵیاندا، کوردەکان ڕووبەڕووی گروپە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی داعش بونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرەنسا لەپرۆسەی دورمەودای ڕاگوزەری سووریادا یاوەر دەبێت بۆ ئەوەی سوریایەکی ئازاد و سەروەر دروستبکرێت کە ڕێز لەفرەچەشنی نەتەوەیی و سیاسی و تائیفی خۆی بگرێت.
سەبارەت بە شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان وتی: "شەڕڤانان جەنگاوەری ئازان و جەختیکردەوە، کە فەرەنسا پشت لە "جەنگاوەرانی ئازادیی وەکو کورد ناکات،" چونکە شەڕی دژی گرووپە تووندڕەوەکانی سووریا دەکەن.
|