کوردستان

تورکیا نیازێکی مەترسیداری لە سوریا ئاشکرا دەبێت و کورد دەسڕێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، تورکیا دوژمنی راستەقینەی کوردە و دەیەوێت کورد توانای سەربازی نەمێنێت.

رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە میدیای کوردییەکانی وت "پێکدادانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان لە مەنبج بەردەوامە، تورکیا و گرووپەکان دەیانەوێت کورد لە سوریا بسڕنەوە، تورکیا دەیەوێت کۆبانێ وێران بکات".

ناوبراو رونیشیکردەوە "لە سوریا کەمینە بوونی نییە، بەڵکو پێکهاتە هەیە، نە کورد نە عەلەوی نە هیچ پێکهاتەیەکی دیکە کەمینە نین".

گوتەکانی رامی عەبدولرەحمان لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری خۆسەری لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، تورکیا و گرووپەکانی بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی رۆژئاوا.

جێی ئاماژەشە، چەند رۆژێک لەمەوبەر روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەو هاوکارییانەی ئەمریکا ناردوونی بۆ رۆژئاوا بەربەستی کۆنکرێتی هەن کە ئامانج لێیان بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەربازییە.

هەر بەگوێرەی ئەو روانگەیە، تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەمریکا 233 بارهەڵگر هاوکاریی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ناردووە.
 
2025-01-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.