کوردستان

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 100 کەس کوژراون

نها نیوز – هەواڵەکان

ماوەی چەند هەفتەیەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان (باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا) پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و کوتلە لایەنگرەکانی تورکیا بەردەوامە.

هێزەکانی ئاسمانی سووریای دیموکراتی کوردستان چەندین هێرشی لە لادێکانی مەنبەج و بەنداوی تشرین لە باکوری سووریا بەرپەرچ داوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تێکهەڵچوونە بەردەوامەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی کوژراوانی هەردوولا گەیشتە 101 کەس، بەم شێوەیە دابەشکراوە: 85 لە کوتلەکانی نزیک تورکیا، 16 کەسیش لە هێزەکانی سووریای دیموکرات و پێکهاتە سەربازییە سەر بە خۆکانەوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەکە، بۆ "ئاژانس فەرەنسا-پرێس" ڕوونی کردووەتەوە کە "ئەو پێکدادانانە لە لادێکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج چڕبوونەتەوە".

لای خۆیەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە بڕبڕەی پشتیان چەکدارە کوردەکانە، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو هێرشانەیان پووچەڵ کردووەتەوە کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە پاڵپشتی دەکرێن بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری مەنبەج و باکووری بەنداوی تشرین.

لە کۆتایی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووەوە (2024)، ئەم هێزە زۆرینە کوردانە ڕووبەڕووی هێرشی کوتلەکانی پاڵپشتی ئەنقەرە بوونەتەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵات، لەوانە شاری تەبقە و ناوەندی پارێزگای ڕەقە لە باکوور، و شارۆچکەکانی ئەلخەفسە و مەسکە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات.

هێزەکانی سووریای دیموکرات، سەرجەم پارێزگاکانی حەسەکە و لادێکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێر ئەلزۆری کۆنترۆڵ کردووە.

بەڵام بوونی ئەوان لە نزیک سنووری تورکیا ئەنقەرەی توڕە کردووە، کە زیاتر لە جارێک هەڕەشەی لەناوبردنی ئەو هێزانە کردووە، ئەگەر چەکەکانیان دانەنێن، بەتایبەتی کە ئەم دووەمیان ئیستغلالیان کردبوو، لە ماوەی ساڵانی ململانێکان، کشانەوەی وردە وردەی هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچە کوردنشینەکان، و دەستیان بەسەر ئەو بۆشاییەدا گرت بۆ دامەزراندنی "سەروەری یاسا" لە باکوور.

جێگای سەرنجە هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا جێگیرکراون، و ئۆپەراسیۆنەکانی "قەڵغانی فورات"، "لقی زەیتون" و "بەهاری ئاشتی"یان لە ناوچەکە ئەنجامداوە، دژی ڕێکخراوەکانی "داعش"، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی "هەسەدە".

2025-01-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.