تائستا "دانا ئەحمەد مەجید" ڕێکخەری گۆڕان نیە
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی عومەری سەید عەلی، دەستبەرداری پۆستی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ "دانا ئەحمەد مەجید" لەڕێگەی وەكالەت نامەیەكەوە، بۆ جارێكی دیكە كێشەكە سەریهەڵدایەوە.
بەپێی نوێترین نوسراوی کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دانا ئەحمەد مەجید تەنیا رێگەپێدراو (مخول)ـە بەشێوەی کاتی بۆ بەڕێوەبەردنی بزوتنەوەی گۆڕان، نەک رێکخەری گشتی.
بەپێی ئەو بەڵگە نامەیە بێت دەرکەوتووە کە تائێستا عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتییەو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیش دەسەڵاتی تەواویان هەیە لە ناو بزوتنەوەکە.
ڕۆژی هەینی 27-9-2024 ، دوای داخستنی دەرگای مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتەی سلێمانی، كوڕانی نەوشیروان مستەفا لەڕاگەیەندراوێكدا سەبارەت بەیەكلاییكردنەوەی پۆستی ڕێكخەری گشتی ڕایانگەیاند" بەپێویستی دەزانن یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە لە ناو جڤاتی نیشتمانی بێت نەك لەدەرەوەی ئەو جڤاتە".
|