لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار شوێنەوار تۆمارکراون
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێم، ژمارەی شوێنەوارە تۆمارکراوەکانی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.
کەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە پارێزگاکانی هەرێم 6 هەزار شوێنی شوێنەواریی تۆمارکراو هەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانە 30 تیمی شوێنەواری ڕووپێوی، هەڵکەندن و گەڕان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.
جەختیشی کردەوە کە پارێزگاری دهۆک زۆرترین ژمارەی ڕووپێوی و هەڵکەندنی هەیە، دواتر پارێزگاری سلێمانی و پاشان هەولێر.
بەوتەی کەیفی مستەفا"پاراستنی باش بۆ شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و بە ئاماژەدان بەوەی کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرایەتی شوێنەوارییە بیانییەکان دێنە کوردستان، بەتایبەتی لە ئەمریکا، ژاپۆن و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەوە".
|