ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
لە منبج، دەیان چەکداری سەر بەگروپە چەکدارەکانی تورکیا کوژران و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییش تێک شکێندران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج لەنێوان هێزەکانیان و گروپەکانی سەر بە تورکیا شەڕی سەخت بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گروپە چەکدارەکان ناتوانن پێشڕەوی بکەن، لە کاتێکدا هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپهاوێژ هاوکارییان دەکەن.
|