سەعدی پیرە: ئەم هەفتەیە وەفدی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێكی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە بەمەبەستی كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی "وەك لە كۆبونەوەی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی كە لە 17ی مانگی رابردوو لە پیرمام بەڕێوەچوو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی تر بكرێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی یەكێتی كە لە د.رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم پێكهاتوون لەگەڵ وەفدێكی پارتی كۆببنەوە".
پیرە ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردوولاش دەكرێت.
|