هەردی سەڵاح هێرشێکی توندی کردەسەر دەسەڵاتی یەکەمی حکومەتی کاربەڕێکەر
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ده‌بێت مووچه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ستی دز و ده‌ست پیس و بازرگانه‌كانی بانك و كوڕی بنه‌ماڵه و له‌ده‌ستی یه‌كه‌م و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م وه‌رگرێت نه‌مێنێت.
هه‌ردی سه‌ڵاح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نوسراوێکدا لە پێغەی فەرمی خۆی وتویەتی "ده‌بێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌وڵی جددی بده‌ین مووچه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ستی دز و ده‌ست پیس و بازرگانه‌كانی بانك و كوڕی بنه‌ماڵه نه‌مێنێت".
بەوتەی ناوبراو "ده‌بێت خه‌ڵك مووچه‌كه‌ی خۆی كه مافی خۆیه‌تی له‌ده‌ستی یه‌كه‌م و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م وه‌رگرێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی دزی تێكه‌وێت".
وتەکانی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لەکاتێکدایە، بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 5ی كانوونی دووه‌می 2025، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست بكات به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2024.
|