لە دوای پێنج ساڵ گه ڕانه وه ی سوپای ئه مریکا بۆ کۆبانی
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە کشانەوە، سوپای ئەمریکا دەگەڕێتەوە شاری کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیکرد بە دامەزراندنی بنکەیەک لە ناوەندی شارەکەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاروانێکی بارهەڵگر گەیشتنە شارەکە کە هێزی بەهێزکەری لۆجستییان هەڵگرتبوو کە بریتی بوون لە ژووری پێش دروستکراو و کامێرای چاودێری و ئامێری کونکردن و بلۆکی چیمەنتۆ و تانکی سووتەمەنی.
شارەزایان دەڵێن، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، کۆبانی لەژێر هەڕەشەی تورکیادا بووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ شارەکە نیشانەیەکی ئەرێنییە و سەرچاوەی ئاسوودەییە بۆ شەقامی کوردی و دوور دەکەوێتەوە لە هەڵکشانی زیاتر و ئازارەکانی جەنگ.
دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا هێزی سەربازیی زەبەلاحیان لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە هێنایە ڕۆژئاوای کوردستان باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئەم بەهێزکردنانە بریتی بوون لە 400 بارهەڵگر کە لە دەروازەی سنووری ئەلوەلید لە عێراق هاتبوونە ژوورەوە، هەروەها 18 فڕۆکەی بارهەڵگر کە لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە نزیک شارۆچکەی ڕمایلان لە دووری باکووری ڕۆژهەڵات نیشتنەوە.
|