نها نیوز – هەواڵەکان
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا شاندی دەم پارتی ئاشکرایکردووە، کۆبونەوەیەکی باش بوو و ئومێدمان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی کانوونی دووەم، 2025، شاندی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان، سرری سورەییان ئۆندەر و ئەحمەد تورک، لەگەڵ نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تایبەت بە بە پرسی کورد کۆبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە کۆبونەوەکە 50 خولەکی خایاندووە و شاندەکە روونکردنەوەیەکی کورتی ئاشکراکردووە.
سرری سورەییا ئۆندەر ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو و زانیاری گرنگ سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە و ئەوانیش گوێیان لە پێشنیازەکانی سەرۆکی پەرلەمان گرتووە.".
دەشڵێت: "بەگشتی خوێندنەوەمان بۆ هەموو بابەتەکان کرد و دوای ئەوە لەگەڵ بەڕێز باخچەلی بەردەوام دەبین".
وتیشی: "لەوانەیە رۆژی دووشەممە، لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئاکپارتی، بە گشتی لەگەڵ تەواوی نوێنەرەکانی پەرلەمان کۆدەبینەوە و بۆ ئەم مەبەستە کاتەکان دیاری دەکرێن".
سرری سورەییا ئۆندەر دەڵێت: "ئێمە هیوای زۆرمان بەم پرۆسەیە هەیە".