لە منبج شەڕێکی قورسە لە نێوان شەڕڤانان و میلیشیا تورکەکان
نها نیوز – هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا شەڕ و پێکدادانی سەخت لە دەوروبەری منبج دەستیپێکرد و شەڕڤانان بەرپەرچی پەلاماری میلیشیاکانی تورکیا دەدەنەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "میلیشیاکانی تورکیا پەلاماری گوندەکانی باشور و رۆژهەڵاتی منبجیان دا و لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجەوە بەرپەرچ درانەوە.
هەسەدە ئەوەشی خستووەتە روو، ئێستا شەڕو پێکدادانی سەخت لە گوندەکانی عەلوش، عەتشانە و مستاحە دەستیپێکردووە.
|