نوێنەری هەسەدە: دانانی چەک لامان هێڵی سورە، پێویستە تەحریری شامیش چەک دابنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرای دەکات، دانانی چەک لای ئەوان هێلی سوورە و پێویستە کار بۆ بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بکرێت، دەشڵێت "ئەگەر دانانی چەک بکرێتە مەرج دەبێت تەحریری شامیش دایبنێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سلێمانی بە میدیای پارتی راگەیاند "دانانی چەک لای ئێمە هێلی سوورە و دووپاتیشی دەکەینەوە، پێویستە سەرەتا کار بۆ بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بکرێت".
وتیشی "پێویستە دەستوری نوێی سوریا بەشێوەیەک دابڕێژرێت، مافی کورد و هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر بکات'.
لەبارەی هەوڵەکانی دەسەڵاتی نوێی سوریا بۆ چەک دانانی گرووپەکان، نوێنەرەکەی ئەنجومەنی (هەسەدە) ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەر دانانی چەک بکرێتە مەرج، پێویستە هەموو پێکهاتە چەکدارەکان بە تەحریری شامیشەوە، چەکەکانیان دابنێن و لەچوارچێوەی وەزارەتێکی بەرگریدا کۆ بکرێنەوە، تاوەکو ئەوانیش لە نیازی دەسەڵاتدارانی ئێستای دیمەشق دڵنیا ببنەوە.
|